
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەڕای ئەوەی ماوەی زیاد لە 20 ڕۆژە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە چەند سەنتەرێكی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن مامۆستایانەوە كراوەتەوە، بەڵام بەوتەی سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان مامۆستایان بە سستی بەدەم پرۆسەكەوە دەچن و تا ئێستا نزیكەی لە %30 مامۆستایان ڤاكسینی دژە كۆرۆنایان وەرگرتووە.
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی زیاد لە 20 ڕۆژە لە سەنتەری چەند شار و شارۆچكەیەكی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای ئێمە وەزارەتی تەندروستی چەند سەنتەرێكی تایبەتی كردووەتەوە بۆ ئەوەی مامۆستایان بچن لەو سەنتەرانە خۆیان بە پێكوتەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بكوتن، بەڵام تا ئێستا پرۆسەكە لە ئاست چاوەرونییەكانی ئێمەدا نییە و مامۆستایان بە سستی ڕوو لەو سەنتەرانە دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان تا ئێستا تەنها نزیكەی لە %30ی مامۆستایان ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، ئەو سست بەرێوە چوونەش پەیوەندی بەوەوە هەیە كە بە بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو حاڵەتەكانی مردن و توشبوون بە كۆرۆنا تاڕادەیەك كەمیكردووە هاوكات هێشتا بەشێك لەمامۆستایان و هاووڵاتیانیش متمانەیان بە ڤاكسین وەرگرتن نییە كە ئەوەش بیركردنەوەیەكی هەڵەیەو پێوستە هەمووان ڤاكسین وەربگرن.
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ئەوەی بتوانین درێژە بە پرۆسەی خوێندن بدەین و خۆمان و دەوروبەرەكەمان لە توشبوون بە كۆرۆنا بپارێزین پێویستە گاكسینی كۆرۆنا بەكار بهێنین و هاوكات پابەندی ڕێكارە تەندروستییەكان بین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


