کازمی: هەڵبژاردنی ئەمجارە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ گۆڕانکاریی

مستەفا کازمی، وێنە: AP
SNN
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، بەپێی یاسا و بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکرێت کە هەوڵی ساختەکاری دەدەن، ئاماژە بەوەشدەکات، هەڵبژاردنی ئەمجارە دەرفەتێکی مێژووییە بۆ گۆڕانکاریی.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەڵێنەکانیان بەرامبەر بە گەلی عێراق جێبەجێکردووە و ھەموو رێوشوێنێکیشیان بە ئامانجی ئاسانکارییکردن بۆ کارەکانی کۆمیسیۆن و پتەوترکردنی ئەزموونی دیموکراسیی پێشکەشکردووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق هێمای بۆ ئەوەشکردووە، بۆ پێنجەم جار بەسەرکەوتوویی ئامێرەکانی دەنگدان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە تاقیکراونەتەوە، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و شەفاف کە گوزارشت لە خواستیی داھاتووی عێراقییەکان بکات.
جەختیشی کردەوە، “بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێک دەکرێت ئەگەر ھەوڵی ساختەکاریی بدات لە ھەڵبژاردنەکاندا و رێگایش نادرێت ھەوڵی لەو جۆرە بدرێت و داواشی کردووە کە کۆمسیۆن بەردەوام بەدواداچوون بۆ سەرپێچی و پێشێلکاریەکانی کاندیدەکان و حزبەکان بکات و بەپێی یاسا مامەڵە لەگەڵ پێشێلکارییەکاندا بکات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


