بافڵ تاڵەبانی بۆ عەبدوللەتیف سەلەفی: هەوڵەکانتان بۆ رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی گرنگن

SNN
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە د. عەبدولـلەتیف سەلەفی.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی بەھێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە رێگای دیالۆگی بونیادنەرانە و برەودان بە کاری چاکەکاری.
ھەر لە دیدارەکەدا بافڵ تاڵەبانی بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵی چاکەخوازانەی مامۆستایان و زانایانی ئایینی کرد لە کۆمەڵگەی کوردەواری لە بەھێزکردنی کەلتوری پێکەوەژیان و رێزگرتن لە بەھا پیرۆز و نەتەوەییەکان.
ھاوسەرۆک روونیشیکردەوە یەکێتی بە چاوێکی رێزەوە دەڕوانێتە پێگەی رەوتی سەلەفییەکان لە ھەرێمی کوردستان، نرخاندنی ھەیە بۆ بیری میانڕەوییان کە لە رابردوودا رۆڵی گرنگیان بینیوە لە قوڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان و پاراستنی ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی، ھەوڵەکانیشیانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەویی بە گرنگ وەسفکرد و داوایکرد ھەموو لایەک ھاوکار و پشتیوان بن بۆ برەودان بە گیانی تەبایی و لێبوردەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


