“دەبێت سەرجەم وەزیرەکان تا دوا ساتی ئەم کابینەیە بەردەوامبن لە کارکردن”

موستەفا کازمی
SNN
مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوێنێ سەردانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی کردووە هەر لە سەردانەکەشدا بۆ پێنجەم جار ئامێرەکانی دەنگدان تاقیکراوەنەتەوە.
کازمی راشیگەیاند: ڕێوشوێنی ئەمنیی چڕ گیراونەتەبەر بە ئامانجی بەرگرتن لە دەستوەردان لە پرۆسەی ھەڵبژاردنەکاندا و هەروەها جەختیکردەوە دەبێت سەرجەم وەزیرەکان تا دواساتەکانی کابینەی حکومەت بەردەوامبن لە کارکردن، سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ کۆمیسیۆن و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان دابینکردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئەرکەکانیان بە ئامانجی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی ئاشتییانە و پاک و بێگەر جێبەجێ بکەن.
سەرۆکوەزیرانی عێراق هەر لە دیدارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد: لەبەردەم ھەر ھەوڵێک دەوستینەوە ئەگەر بۆ دروستکردنی کاریگەریی لەسەر دەنگدەران بدرێت، چونکە بۆ بونیادنانی عێراقێکی سەقامگیر و گەشەسەندوو ھیچ بژاردەیەکی دیکەمان نییە جگە لە سندووقەکانی دەنگدان”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
26 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
26 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


