فڕۆکەخانەی سلێمانی 24 گەشتیاری خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەستگیرکرد

SNN
فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند: دوێنێ 24 گەشتیارمان دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون بە جۆرێک لە بەڵگەنامە کە فەرمی نەبووە گەشتی وڵاتی هۆڵەندا بکەن و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەش دەڵێت “سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.”
فرۆکرخانەی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە: “لە چوارچێوەى جێبەجێکردنی کاروباری فڕۆکەخانە و کۆنتڕۆڵکردنی سەفەری گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات بنکەی نیشینگەى فڕۆکەخانە بەھۆی شارەزایی و لێھاتوویی ئەفسەر و کارمەندەکانیان و بە هاوکارى ئاسایشی فڕۆکەخانە, لە ڕۆژى 5/10/2021 لە گەشتى (سلێمانی- دوسلدۆف) توانیان ڕێگرى بکەن لە هەوڵێکى ساختەکارى گروپێکى گەشتیاران کە ژمارەیان (٢٤) گەشتیار بوو”.
دەشڵێت “گروپەکە بە نیازبوون گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن, بەڵام دوای وردبینی لە دۆکیومێنت و بەڵگەکانیان دەرکەوت، هەڵگرى جۆرێک لە دۆکیومینتن کە هیچ بەڵگەیەکى فەرمی نەبووە بۆ سەفەرکردن بۆ دەرەوەى وڵات, گروپەکە گواستراونەتەوە بۆ بنکەى پۆلیسى فڕۆکەخانە و لە ئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لای دادگا دەبێت”.
هاوکات لە راگەيەندراوەکەدا هاتووە: “دەستخۆشی وسوپاسى بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانى بنکەى نیشینگەى فڕۆکەخانە و تیمەکانى ئاسایش دەکەین لە جێ بە جێ کردنى ڕێکار و ڕێنماییەکانى گەشتکردن وڕێگە نەدان بە دزەکردنى هیچ کەس و گروپ و گەشتیارێک کە بیانەوێت بە شێوەى نایاسایی فڕۆکەخانەمان بەکار بهێنن بۆ گەشتکردن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


