یانه‌ى سلێمانى دواى زیاتر له 20ساڵ جارێكی‌تر تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدان دروست ده‌كاته‌وه

لۆگۆی یانەی سلێمانی
ئەردەڵان محەمەد- SNNsport
به پێى ئه‌و زانیاریه تایبه‌تیه‌ى ده‌ست (SNNsport) كه‌وتووه ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سلێمانى جارێكی‌تر ده‌یه‌وێت تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدان دروست بكاته‌وه و له قۆناغى یه‌كه‌میشدا ئه‌و یاریزانانەى له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و عێراق و كیشوه‌رى ئاسیا ئه‌نجامیان هه‌یه بۆندییان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سلێمانى راهێنه‌رێكى كوردی نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كه ده‌ستنیشان كردووه، له قۆناغى دووه‌میشدا یانه‌ى سلێمانى قوتابخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به گۆڕه‌پان و مه‌یدانیش داده‌مه‌زرێنێت.
ئامانج كه‌مال سكرتێرى یانه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” به‌ڵێ راسته وه‌ك ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سلێمانى بڕیارمانداوه كه جارێكی‌تر تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدان دروست بكه‌ینه‌وه كه زیاتر له 20 ساڵه ئه‌و تیپه‌مان نه‌ماوه، به‌ڵام له ئێستادا هیچ شتێكمان به فه‌رمى رانه‌گه‌یاندووه، جگه له دانانى راهێنه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك سه‌رپه‌رشتیكردنى تیپه‌كه.
ئامانج راشیگه‌یاند:” له قۆناغى یه‌كه‌مى كاره‌كانماندا به نیازین ئه‌و یاریزانانه كۆبكه‌ینه‌وه كه چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق و كیشوه‌رى ئاسیا ئه‌نجامییان به‌ده‌ستهێناوه، دواتر له به‌رنامه‌ماندا هه‌یه كه قوتابخانه‌یه‌كى تایبه‌ت به یاریه‌كه دروست بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه ئامانجى یانه‌ى سلێمانى ئه‌وه‌یه كه جارێكی تر گرنگى بداته‌وه به یاریه‌كه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر سه‌كۆى نازناوه‌كان.
هەر به پێى زانیاریه‌كان دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، وه‌ك راهێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیارى تیپه‌كه ده‌ستنیشانكراوه كه خاوه‌نى بڕوانامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدانه.

More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



