
وێنەی تۆمەتبارەکە
SNN
پۆلیسی سلێمانیی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە بڕی 19 هەزار دۆلاری لە داپیری دزی بوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان ئەمڕۆ 19ی ئایار، بڵاویکردەوە: “هاوڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركرد كە پارەی لێبراوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و چونی تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان و نەهێشتنی تاوان بۆ ماڵی سكاڵاكار تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد، کە کوڕەزای سکاڵاکارە”.
بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی .
ئەوەشی خستووەتەڕوو: “تۆمەتبارەکە (ن ، أ، خ) لەدایکبووی ساڵی 1995ە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، دوای دەستگیرکردنی بە پێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی، دەستگیراوە بەسەر 10 هەزار دۆلاردا کە شاردبوویەوە و باقی پارەکەشی بۆ خۆی خەرج کردووە”.
روونیشکراوەتەوە: “تۆمەتبار كە چەند جارێك و بەناوی سەردانیكردن چۆتە ماڵی داپیرەی دانی ناوە بەتاوانەكەیدا كە بڕی 19 هەزار دۆلاری بردووە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
10 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
12 hours لهمهوپێش



