
SNN
وەزیری ئیمارات بۆ کاروباری دەوڵەت پێشبینی دەکات، بەهۆی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە ئێران و شەش وڵاتەکەی کەنداو سەرنج بخەنە سەر رەوشی ناوخۆی وڵاتەکانیان و کەمتر پەرە بە سیاسەتی دەرەوەیان دەدەن،
ئەنوەر قارداش لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەریتانی، وتوویەتی: “پەتای کۆرۆنا ئێران و وڵاتانی کەنداو هەژارتر و لاوازتر دەکات راوێژکارێکی ئاسایشی نیشتیمانی ئیماراتیش پێی راگەیاندووین، پەتای کۆرۆنا سەرنج لەسەر شەڕی ناوخۆی یەمەن کەمدەکاتەوە کە ئێران و ئیمارات و چەند وڵاتێک تیایدا بەشدارن”.
قارداش وتوویەتی: “کۆرۆنا دوژمنی هاوبەشی هەموولایەکە، هیواخوازیشین ببێتە هۆی کەمبوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە”.
ئەو وەزیرەی ئیمارات رایگەیاندووە: “پەتای کۆرۆنا بووەتە هۆی ئەوەی وڵاتان زیاتر پەرە بە کەرتی تەندروستی و تەکنەلۆژیا بدەن و کەمتر بیر لە سیاسەتی دەرەوەیان بکەنەوە”.
وتوشیەتی: “حکومەتی وڵاتان لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە وڵاتەکانیاندا هەڵدەسەنگێندرێن”.
ماوەی پێنج ساڵە شەڕی ناوخۆی یەمەن بەردەوامە، ئیمارات هێزی رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە دژ بە گروپی چەکداری حوسییەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، شەڕی ناوخۆ ئەو وڵاتەی بەرەو رەوشێکی مرۆیی ناهەموار بردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
24 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


