“نە وەزیری سامانە سروشتییەکان و نە وەزیری دارایش ئاگاداری داهاتی فرۆشتنی نەوت نییە”

زیاد جەبار
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و هاوكات بەرزبوونەوەی ڕێژەی فرۆشتنی نەوت بەڵام تا ئێستا بڕێكی كەم نەبێت لە داهاتی نەوت كەس نازانێت داهاتی نەوت بۆ كوێ دەچێت و چی لێدێت تەنانەت وەزیری دارایش ئاگاداری داهاتی فرۆشتنی نەوت نییە.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانییی لە پەرلەمانی كوردستان، بە SNNی ڕگەیاند: لە ئێستادا ڕێژەی هەناردەكردنی نەوت بۆ دەرەوە بەڕێژەیەكی زۆر بەرزبووەتەوە بەجۆرێك ڕۆژانە سەروو 500 هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی دەرەوە دەكرێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە لە ئێستادا نرخی نەوتیش بەشێوەیەكی زۆر باش بەرزبووەتەوە بە جۆرێک گەیشتە سەرو 82 دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی گرفت و كێشەیە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت ئەوەیە كە نازاندرێت داهاتی فرۆشتنی نەوت بە چ شێوەیەكە و لەلایەن كێوە سەرپەرشتی دەكرێت و داهاتەكەی بۆ كێ دەبێت و بۆ كوێ دەچێت، ئەو بڕە داهاتە كەمە نەبێت كە مانگانە بۆ مووچە دابین دەكرێت بۆیە ئەوەندەی ئێمە زانیاریمان هەبێت نە وەزیری دارایی و نە وەزیری سامانە سروشتییەكانیش ئاگاداری وردەكری داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێم نین.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەمیشە جەختمان لەوەكردووەتەوە كە دەبێت داهاتی فرۆشتنی نەوت شەفاف بێت و لایەنە پەیوەندیدرەكانیش ئاگاداری شێوازی گرێبەستی فرۆشتنی نەوت و هێنانەوەی داهاتەكەی بن بەڵام تا ئێستا چەند كەسێكی دیاریكراو نەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداری داهاتی نەوت نین و نازاندرێت بۆ كوێ دەڕوات و لە چیدا خەرجدەكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


