دوو چالاکوانی بادینان دادگایی دەکرێن

0
611

SNN

ئەمڕۆ دادگایی ئومێد بەڕۆشکی و بەدەل بەرواری زیندانیکراوانی بادینان لە دادگای هەولێر بەڕێوەبچێت.

ئەو دوو چالاکوانە بە تۆمەتی “سیخوڕیکردن” و “ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە” دەستگیرکراون، هاوکات ئەو تۆمەتانە رەتدەکەنەوە.

پێشتر چەند جارێک دادگایکردنی ئەو چالاکوانانە دواخراوە و دوایین جار بە پاساوی “گواستنەوەی دادوەر و غیاب بوونی دادوەر” دواخرا.

هاوکات کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان لەھەولێر رایانگەیاندووە، دەیانەوێت لە رۆژی دادگایکردنەکەدا رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەکە بن و بەچاوی خۆیان ئەو تۆمەتانە ببینن کە دادگا روبەڕووی کەسوکاریان دەکاتەوە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this