عومەر سەید عەلی و سەرجەم ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەستیانلەکارکێشایەوە

لۆگۆى بزوتنهوهى گۆڕان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: عومەر سەید عەلی و سەرجەم ئەندامانی دیکەی خانەی راپەڕاندن دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا بڕیار لە مانەوە یان کشانەوە لە حکومەت دەدرێت.
نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: عومەر سەید عەلی و سەرجەم ئەندامانی دیکەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.
وتیشی، تائێستا بڕیار لە کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت نەدراوە و ئەو بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا یەکلایی دەکرێتەوە.
سەبارەت بە راپەڕاندنی کارەکانی بزوتنەوەکەش ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: “لە کۆبوونەوەی داهاتووی جڤاتی نیشتمانیدا دەستەیەکی کاتی هەڵدەبژێردرێت”.
سەبارەت بەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان باس لە هەندێک ناو دەکرێت بۆ جێگرتنەوەی عومەر سەید عەلی لە پۆستی رێکخەری گشتیی گۆڕان، نزار مەحمود وتی: ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە و تائێستا بڕیار لەو بابەتە نەدراوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



