نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی باس لەوە دەكرێت لەدوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكان عێراق ئامادە نییە 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم ڕەوانەبكات، بەڵام بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی درایی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە كە ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بۆ هەرێم بۆ ئەم مانگەش بەردەوامی دەبێت و هیچ گرفتێك بۆ دابەشكردنی مووچە لە ئارادا نییە و 25 ی مانگ دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكرێتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسیكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاوەتەوە و هێشتا خولی نوێی پەرلەمان دەستبەكارنەبوون، ئەمە كاری حكومەتی عێراقی ئاسانتر دەكات بۆ ئەوەی بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان هەر بڕیار و كارێك بیەوێت ئەنجامی بدات، هەر لەو چوارچێوەیەشدا ناردنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم بەردەوامی هەیە و بۆ ئەم مانگەش بەغدا ئەو بڕە پاەیە بەشێوەی سولفە دەنێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی دواین بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پشكی هەرێم ئەوەیە كە مانگانە بەشێوەی سولفە بڕی 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكرێت تا ئەو كاتەی لیژنەی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیان لەبارەی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم دەنوسن و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەكەن، بەڵام پێدەچێت لە ئێستادا ئەو راپۆرتە ئامادە نەكرابێت بۆیە تا پیكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ناردنی 200 ملیارەكەش بەردەوامی دەبێت.
ئەوبەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی داهاتی ناوخۆ و داهاتی فرۆشتنی نەوت جەختی لەوەكردەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرو 80 دۆلار، داهاتی فرۆشتنی نەوتیش زیادیكردووە لەگەڵ ئەوەشدا داهاتی ناوخۆ و خاڵە گومرگییەكانیش زیادیان كردووە ئەمە وادەكات كە مووچەی ئەم مانگە هیچ گرفتێكی ئەو تۆی بۆ دروست نەبێت و بە رێژی لە %100 و لەكاتی خۆیدا كە 25ی مانگە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


