
گەیشتنی کاروانی ڤاکسین
SNN
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق گه‌یشتنی چواره‌می كاروانی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی راگه‌یاند، کە یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسینە وبەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت: گرێبەستی کڕینی 36 ملیۆن ژەمە ڤاکسینیان لەگەڵ پەکین کردووە.
ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاندوە: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كاروانێكی نوێی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی وه‌رگرتوه كه بڕه‌كه‌ی ملیۆنێك ژه‌مه و كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رگری جه‌سته هه‌یه.
باسی لەوەشکردوە، “ئەو بڕە ڤاكسینەی گەیشتوەتە بەغدا، دەست بەدابەشكردنی دەكرێت بەسەر سەرجەم پارێزگاكان و هەرێمی كوردستانیشدا، بۆئەوەی هاوڵاتیان لەرێگەی بنكە تەندروستیەكانەوە بتوانن بەكاری بهێنن و دوربن لەمەترسیەكانی توشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
لە لایەکی ترەوە عه‌لی به‌له‌داوی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتی بۆ به‌بازاڕكردنی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراقڕایگهیاندوه، ” گرێبه‌ستی دابینكردنی 36 ملیۆن ژه‌م ڤاكسینی كۆرۆنایان له‌گه‌ڵ وڵاتی چین كردوه، له‌ماوه‌ی رابردوشدا سێ كاروان ڤاكسینمان به‌ده‌ست گه‌یشتوه كه كۆی گشتی یەک ملیۆن و 750 هەزار ژەمە ڤاکسین بوون”.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، تا ئێستا پێنج ملیۆن و 154 هه‌زار و 861 كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتوه.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



