
دۆلار
SNN
دەستەی دەستپاکی، ئهمڕۆ ههینى، بڕی ئەو پارەیەی ئاشکرا کرد کە لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات تا کۆتایی ساڵی 2020 گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەتی فیدڕاڵی.
موعتەز عەباس، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گەڕاندنەوەی پارەکانی سەر بە دەستەی دەستپاکی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند:” کۆی ئەو بڕە پارەیەی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات گەڕێنراوەتەوە نزیکەی 17 ملیۆن و 700هەزار دۆلار بووە”.
ئاماژەی بەوەشدا” فەرمانگەکەیان هەوڵیداوە کۆی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بگەڕێنێتەوە کە لەلایەن دادگاکانی وڵاتەوە فەرمانی گێرانەوەی بۆ دەرکراوە”.
لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی بلۆک کراوە و فەرمانی گێڕانەوەیان بۆ دەرکراوە بریتییە لە یەک ملیار و 417 ملیۆن و 900 هەزار و 842 دۆلار و 33 ملیۆن و 582 هەزار و 725 یۆرۆ و دوو ملیۆن و 329 هەزار و 512 جونەیهی ئیستەرلینی بەریتانی و 951 ملیار و 428 ملیۆن و 263 هەزار و 286 دیناری عێراقی و 720 هەزار و 529 دیناری ئەردەنی و سێ هەزار و 652 فرەنکی سویسری.
موعتەز عەباس، باسی لەوەشکرد” دەست بەسەر ١٤ موڵک و پێنج پشکی کۆمپانیای جۆراوجۆردا گیراوە”.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گەڕاندنەوەی پارەکانی سەربە دەستەی دەستپاکی وتیشی” توانراوە بڕی چوار ملیۆن و 170 هەزار دۆلار لە چەند وڵاتێکی دیکە لە دەرەوەی عێراق بلۆک بکرێت و بەم نزیکانە دەگەڕێنرێنەوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە، دەستەی دەستپاکی عێراق لەسەرەتای مانگی ئەیلولەوە رایگەیاند، کۆی ئەو بڕە پارەیەی دەستی بەسەردا گیراوە و بەشێکی گەڕێنراوەتەوە بۆ سەر هەژماری بانکی گەنجینەی گشتی بریتی بووە لە 253 ملیار و 586 ملیۆن و 273 هەزار و 259 دیناری عێراقی و چوار ملیار و 920 ملیۆن و 96 هەزار و 137 دۆلار.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


