چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئەنجامی ھەڵبژاردن رەتدەکاتەوە

هەڵبژاردنی عێراق
SNN
چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی رەتکردەوە و بە “شکستی کۆمسیۆن” وەسفیکرد.
لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارچێوەی ھەماھەنگی ھێزەکانی شیعە ئاماژەی بەوەکرد: “هیوامان دەخواست کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەو هەڵە سەرەکیانەی لەکاتی ژماردنەوەی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکاندا ئەنجامیداوە راست بکاتەوە، بەڵام دوای سوربوون لەسەر ئەنجامەکان، ئێمە تەواوی ئەنجامەکان رەتدەکەینەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “کۆمسیۆن بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر شکست و خراپ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە کە کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و ئاشتەوایی دەبێت.”
ئەمڕۆ ناوەندێکی عێراقی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراقی راگەیاند، تا ئێستا کۆمسیۆن بە فەرمی ئەنجامەکەی نەخستووەتەڕوو.
هاوکات ترس و نیگەرانی هەیە لەوەی ئەنجامەکانی گرژی لێبکەوێتەوە، لەبەر ئەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
4 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
5 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



