
موقتەدا سەدر
SNN
موقتەدا سەدر، رێبەریی رەوتی سەدر لە تویتێکدا پەسندکردنی بڕیارەکانی کۆمسیۆن و ئەنجامی هەڵبژاردنی راگەیاندووە و ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئێستا کوتلەی سەدر گەورترین کوتلەی هەڵبژێردراوە.
سەدر دووپاتیشی کردووەتەوە، کە لە پێکهێنانی حکومەتدا هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانێتی نیشتمانی دوور لە تائیفیەت و نەژادی دەدەن و داواشی لە هەموو لایەک کردووە، بەشداری لە چاکسازی و کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و داگیرکاری و تیرۆر دا بکەن.
سەدر نووسیویەتی: “ئێمە بەدوای هاوپەیمانی نیشتمانیدا دەگەڕێین، نە مەزهەبی و نە نەژادی، کە چاودێری پاراستنی وڵات و ئاسایش و سەروەرییەکەی دەبێت”.
درەنگانی شەوی رابردوو کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، تەواوی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی راگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامەکان رەوتی سەدر 73 کورسی بە دەستهێناوە و وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی داهاتوو هەژمار دەکرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



