بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی كاریگەری خراپی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراكیش كردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لە بۆرسەی جیهاندا و هاوكات زۆربوونی خەرجی كۆمپانیاكانی تایبەت بەگواستنەوەی خۆراك و شمەك و كاڵا لە وڵاتانی دەرەوە بۆ هەریمی كوردستان كاریگەری خراپی كردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك لە بازاڕەكانی هەرێم، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانیش ئاماژە بەوەدەكات ئێمە چاودێری بازاڕ دەكەین بەڵام بەرزبوونەوەی نرخەكان لەدەستەڵاتی ئێمەدا نییە.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاوێری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو شمەك و مادە خۆراكییەكان لە بازاڕەكان تەنها پەیوەست نییە بە پارێزگای سلێمانییەوە، بەڵكوو بەرزبوونەوەی نرخەكان گشتگیرە و پەیوەندی لایەنی دەرەكییەوە هەیە و بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵا و ماددە خۆراكییەكان بەشێكی پەیوەندیی بەگرانبوونی نرخەكەی هەیە لە لایەن كۆمپانیا بەرهەمێنەرەكانەوە كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانن.
ئاماژەی بەوەكرد، هۆكارێكی دیكەی بەرزبوونەوەی نرخی خۆرك و كاڵاو شمەك پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنییەوە هەیە لە بازاڕەكانی جیهان، چونكە هەتا نرخی نەوت بەرزبێتەوە تێچووی بەرهەمهێنانی كاڵاكانیش زیاد دەكات بەوەش نرخەكانیان بەرز دەبێتەوە، بەنموونە ئەگەر پێشتر یەك كۆنتێنەر لە وڵاتی چینەوە بەدوو هەزار دۆلار گەیشتبێتە بەندەر عەباس بەڵام ئێستا تێچوی گواستنەوەكەی گەیشتۆتە هەشت هەزار دۆلار ئەمە وادەكات كۆمپانیا بەرهەمهێنەرەكان نرخەكان زیادبكەن.
بەڕێوەبەری چاودێریبازرگانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە بەردەوام چاودێری نرخەكان دەكەین و رێگری دەكەین كە لەسەر هاوڵاتیان گرانبكرێت بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا برزبوونەوەی نرخەكان لە دەستەڵاتی ئێمەدا نییەو گرانبونی نرخ پەیوەندیی بە كۆمپانیای بەرهەمهێنان و گواستنەوەی دەرەكییەوە هەیە.
More News
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
39 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
39 mins لهمهوپێش -
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش



