
SNN
لەدوای کۆبوونەوەکەی شاندی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی، وتەبێژی ئەو دوو حزبە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بەوەکرد کۆبوونەوەکە لەپێناو دروستکردنی یەکریزی بووە.
ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە لە هەرێم و بەغدا یەکریزبین”، ئەوەشی ئاشکراکرد کە یەکێتی لە بەرنامەیدایە سەردانی هەموو لایەنە کوردستانییەکان بکات بەڵام بۆ ئەوە چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی دەکرد، لەبارەی ئەو دەستپێشخەریەی پارتیشەوە وتی: “پێشوازی لە هەموو دەستپێشخەریەک دەکەین و گەشبینین”.
هاوکات مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتیی لە کۆنفرانسەکەدا سوپاسی پێشوازیەکەی شاندی یەکێتی کرد و وتیشی: “سەردانەکەمان دۆستانەیە، بۆپ رەواندنەوەی ئەو نیگەرانیانەیە کە لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا دروستبووبوو”.
مەحمود محەمەد وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق نەکراوە، رایگەیاند: “ئەو پۆستە پشکی کوردە بەڵام مەرج نییە بۆ لایەنێکی دیاریکراوبێت”.
ئەمە لەکاتێکدایە پارتی بەنیازە ئەمڕۆ لەگەڵ گۆڕانیش کۆببێتەوە و دواتر سەردانی لایەنەکانی دیکە دەکات.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



