“یۆنان په‌نابه‌ران له هاوكارییه خۆراكییه‌كان بێبه‌ش ده‌كات”

پەنابەر
SNN
26 رێكخراوی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، له‌وانه ئه‌نجوومه‌نی یۆنان بۆ په‌نابه‌ران و لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌هاناوه‌چوون، ئاشكرایانكردووه، %60ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له كه‌مپه‌كاندان هاوكاری و خۆراكی پێویستیان پێ ناگات.
لە راگەیەندراوێکدا، ئه‌و رێكخراوانه ئاشكراشیان كردووه، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی خۆراكیان پێ ناگات، %40یان ژنانی دووگیان و منداڵن و به‌شێكی زۆریان تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوون و ژماره‌یه‌كیش له‌و په‌نابه‌رانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوون و یان كه‌ره‌نتین كراون، خواردنیان پێ ناگات، تا ئێستا 36 هه‌زار په‌نابه‌ر هیچ جۆره كۆمه‌ك و هاوكارییه‌ك نه‌كراون.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تی كۆچی یۆنان رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌س داوای مافی په‌نابه‌ری كردبێت له هه‌ر كوێیه‌كی وڵاته‌كه بێت، رۆژانه سێ ژه‌م خۆراكی پێویستی بۆ دابین كراوه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و مافه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه، كه رێگه‌ی مانه‌وه‌یان پێدراوه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و مافه‌یان نییه و پێویسته له‌سه‌ریان یۆنان به‌جێبهێڵن و له كه‌مپه‌كانن، خواردنیان پێ نادرێت، چونكه ده‌بێت ناچار بن یۆنان به‌جێبهێڵن.
تا ئێستا ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی په‌نابه‌ران له یۆنان نازانرێت و هه‌فته‌ی رابردوو، نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران له یۆنان، میرای جیرار، رایگه‌یاند، مه‌زنده ده‌كرێت 96 هه‌زار په‌نابه‌ر له یۆنان هه‌بن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



