لە بارەی چەند پرسێكی گرنگ مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەمڕۆ كۆدەبێتەوە

0
1209

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەمەبەستی بڕیاردان لە بارەی چەند پرس و بابەتێكی گرنگ وابڕیارە ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی (بافڵ تاڵەبانی) مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە بەرنامە و مەرجەكانی كورد بكرێت بۆ چوونە نێوگفتوگۆكانی تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و پێگەی كورد لەو حكومەتەدا و چاەسەركدنی گرفتە سەرەكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بەمەبەستی دانانی بەرنامەیەك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان، ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوەو لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەبارەی چەند پرسێكی گرنگەوە دەدرێت، هاوكات هەر لە كۆبوونەوەكەدا بۆچوونی یەكێتی لەبارەی چۆنیەتی بەشداری كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و پێگەی كورد لە حكومەتی داهاتووی عێراق ڕووندەكرێتەوە، جەختیش لەوە دەكریتەوە كە یەكێتی لەگەڵ ئەوەدایە كە لایەنە كوردستانییەكان لەهەرێم بەیەك بەرنامەو یەكڕیزی بچنە بەغدا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باس لەوەشدەكرێت كە واباشتر كورد پەلە نەكات لە بڕیاردان بە بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە شیعی و سونییەكان بەڵكوو چاودێری دۆخەكە بكرێت تا بەتەواوی بەرچاوی كورد ڕووندەبێتەوە و كام لایەن لە داخوازییەكانی كوردەوە نزیك تربوو هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو لایەنە بكرێت و بەنوسراو كۆمەڵێك مەج و داواكاری بخرێتە بەردەست بۆ جێبەجێكردنیان.

SNN ئەوەشی زانیوە كە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەر پەرشتی بافل تاڵەبانی لەشاری سلێمانی و لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەڕێوە دەچێت و هەر لە كۆبوونەوەكەشدا باس لە جەختكردنەوە لە هاوپەیمانی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكرێتەوە بۆ قۆناغی دوای هەڵبژاردن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this