نرخی بەنزین 1300 دیناری تێپەڕاند؛ سەۆكی لیژنەی وزە دەڵێت نرخەكە زیاتر بەرز دەبێتەوە

0
1495
بەنزین

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی لیترێك بەنزینی جۆری سۆپەر هەزار و 300 دینار و موحەسن هەزار و 150 دینار و نۆرماڵیش لیترێكی بە 925 دینار بە شۆفێران فرۆشرا، سەرۆكی لیژنەی وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای ساێمانیش دەڵێت بەهۆی بێكای حكومەت لە ئاست هاووڵاتیان نرخەكان بە كراوەیی دەمێننەوە و زیاتریش ڕوو لەبەرزبوونەوە دەكەن.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك چاوەڕوانمان دەكرد بەهۆی بێپلانی حكومەت و گوێنەگرتن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاوكات جیبەجێنەكردنی ئەو ڕاسپاردە و پلانانەی كە ئێمە ئاراستەمان كردوون تا دێت نرخی بەنزین زیاتر بەرز دەبێتەوە و ئەگەریش چارەسەرێك بۆ ئەم بەرزبوونەوەیە نەدۆزرێتەوە ئەوا نرخەكان زیاتر بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چەندین چارەسەری گونجاو زۆر ئاسانمان ئاراستەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بۆ ئەوەی بتوانن نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین جێگیر بكەن و دابەزێنن، وەك ئەوەی باج لەسەر هاوردەكردنی بەنزین لاببەن یاخود نەوتی خاو بدرێت پاڵاوگەكانی ناوخۆ بۆ ئەوەی لەناوخۆ بەنزین بەرهەم بهێندرێت و ئەو پارەیەی بۆ كڕینی بەنزین دەنێردرێتە دەرەوە لەناوخۆ خەرجبكرێت بەڵام حكومەت ئامادە نییە ئەم ڕێكارانە بگرێتە بەر و بە مەبەست دەیەوێت نرخەكان زیاتر بەرز ببنەوە.

وتەكانی سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرز بووەتەوە بەجۆێك نرخی لیترێك بەنزینی سۆپەر هەزار و 300 دینار و موحەسەن هەزار و 150 دینار و نۆرماڵیش بە 925 دینار بە شۆفێران دەفرۆشرێت، ئەگەری زیاتر بەرز بوونەوەی نرخی بەنزینیش لە ئارادایە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this