کەشوهەوای شارەکانی هەرێم سارد و وشک دەبێت و پێشبينی بەفر و باران دەکرێت

SNN
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ چوارشەممە پلەکانی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوە و هەروها بەفر و باران لەناوچە شاخاوییەکاندا دەبارێت و کەشێکی وشک و سارد دروست دەبێت.
لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی (سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، “سبەی چوارشەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستەھەوای سارد لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بەجێگیری ەەمێنێتەوە و بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٥ پلە ، ھەولێر ٢٧ پلە ، دھۆک ٢٥ پلە ، ھەڵەبجە ٢٥ پلە ، کەرکوک ٢٨ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٢٩ بۆ ٣٠ پلە ئەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٢٥ بۆ ٢٦ پلە دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیەی کە ئەمڕۆ رووی کردووەتە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم سبەی کاریگەری بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و سنورییەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو ئەگەری بارانبارینی پچر پچر بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند دەبێت ھاوکات بارینی بەفرێکی کەم لە لوتکەی چیا بەرزەکاندا لە بەرزی زیاتر لە ٢٦٠٠م لە ئاستی ڕووی دەریا”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “کاتەکانی سبەی شەوی چوارشەممە لەسەر بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە بای باکوری رۆژھەڵات لەناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی چالاک دەبێتەوە لە ئێوارە و شەوی پێنجشەممە لە سەر ھەینی کاریگەری بەھێزتر دەبێت بە خێرایی ٢٠ تا ٣٥کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا ودئەبێتە ھۆی زیاتر نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لەشەودا و ھەستکردن بە کەشێکی زۆر سارد و وشک”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



