دادگای سلێمانی کارکردنی لە بەنزینخانەیەک لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبووندا راگرت

SNN
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی دانیشتوانی پڕۆژەی شاری دایک ناڕەزاییان لەدروستکردنی بەنزینخانەیەک لەناو پڕۆژەکەدا دەربڕی کە لەبنەڕەتدا شوێنی سەوازیی بووە، بە فەرمانی دادگا کارکردن لە بەنزينخانەکە راگيراوە”.
ڕەمەزان نامق، سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى دەقی بڕیارەکەی دادگای بڵاوکردوەتەوە و باسی لەوەکردووە: “دروستکردنی بەنزینخانەیەک لە ناو پرۆژەی شاری دایک لە سلێمانی ناڕەزایەتی بەشداربووانی پرۆژەکەی لێکەوتەوە بەهۆی نزیکی لە یەکەنیشتەجێبوەکان، هەروەها بوەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی و رەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ وەرنەگیراوە و مۆڵەتی کارکردنی نیە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “دادگا فەرمانی کرد بە ڕاگرتنی کارکردن لە پڕۆژەکەدا و ڕێگەگرتن لە پڕکردنی خەزانەکانی بەنزینخانەکە، بۆیە ئەرکی پارێزگای سلێمانییە فەرمانەکە جێبەجێبکات”.
سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ئەوەشی خستوەتەڕوو: لەڕێگەی دادگای کارگێری سکاڵای یاساییان تۆمارکردووە بەرامبەر ئەو فەرمانگەو فەرمانبەرانە کەهۆکار بون بۆکارئاسانی لەدروستکرنی ئەم بەنزینخانەیە لەدەرەوەی یاساو ڕێنماییەکان.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
5 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
6 hours لهمهوپێش



