
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند بەپێی گرێبەستێک 96 بیری نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای بەسرە ھەڵدەکەنین.
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، لە ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە تەکنەلۆژیای نوێی بەکاردەھێندرێت، ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە لەلایەن کۆمپانیای شلمبرگەری بواری خزمەتگوزاریی کێڵگەکانی نەوت دەبێت و بریارە ساڵی 2027 کاری ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە تەواو بکات.
هەر لەو بارەیەوە بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان کە لە رێگەی هەڵکەندنی ستوونییەوە دەبێت و ئەمەش سوودی ئابووریی زۆری هەیە؛ کۆمپانیای شلمبرگەرکە پرۆژەکە جێبەجێ دەکات کە یەکێکە لە کۆمپانیا تایبەتەکانی خاوەن تەکنەلۆژیای نوێی هەڵکەندنی بیری نەوت.
بە تەواوبوونی ئەو بیرە نەوتانە رۆژانە 800 ھەزار بەرمیل نەوت بۆ عیراق زیاد دەکات.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



