
SNN
گۆهدار زێباری، چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی سنووری بادینان کە ماوەی ساڵێکە دەستگیرکراوە و سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، دوای ساڵێک لە بێدەنگی پەیامێکی لە زیندانەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، دڵنیا نییە لە سەلامەتی خۆی، دەشڵێت، “لێرە جوانترین شت قەدەغەیە ئەویش قەلەمە بۆیە ناچارم بە پارچە زنجیرێك ئەم پەیامە بنوسم.”
دەقی پەیامەکەی گۆهدار زێباری بەناوی دوای ساڵێک لە بێدەنگی:
دوای ساڵێك لە بێ دەنگی
سلاوێکێ بوێرانە کە زیندانێکی قۆل و دابراو بۆ مێللەتێکی ستەملێکراو لەدەست دەستھەلاتێکی نەبان و زاڵم، لێرە جوانترین شت قەدەغەیە ئەویش قەلەمە بۆیە ناچارم بە پارچە زنجیرێك ئەم پەیامە بنوسمەوە ناشزانم دەگاتە دەستی ئێوە یان نا.
یان ئەگەر بگاتە دەستی ئێوەش دوای بڵاوبونەوەی دڵنیا نیم لە سەلامەتی ژیانی خۆم بەڵام بەلای عاشقەوە گرنگ نیە ئەوەی دێتە رێگای بۆ گەیشتن بە مەعشوقەکەی چونکە ئێمە پاشماوەی خوێنی قەلەمین بۆیە دەبێت دێرە تەواو نەکراوەکان تەواو بکەین و گوتارە بچراوەکانیش بەردەوامی پێ بدەین رەنگە زۆر لە ئێوە بە پەروش بن بۆ ئەوەی بزانن ئێمە بۆ لێرەین ئێمە لێرەین چونکە پەنجەمان بۆ سەرەداوەکانی گەندەڵی درێژکردووە و چاومان خستوەتە سەر گردەکانی ئەم وڵاتە کە بەلای ئەوانەوە عەورەتە و نەزەری حەرامە بەڵام بەلای ئێمەوە حەق و مافە، قسەمان لەسەر کومەلێك کەس کردووە کە بەلای ئێمەوە مروڤن و قابیلی رەخنەن بەلام بەلای ئەوانەوە پیروز و قدوسن، لە رێزی خواوەندەکانن، بۆیە دەبێت قسە بکەین ھەتا ھەموو شتێك دەچێتەوە قەبارەی خۆی و ئەم ووڵاتە لە دوخی ئاسایی و سروشتی خۆی دا تێپەر ببێت، زۆر داخ لە دڵن بەئێمە بۆیە 6ساڵ سزای ئێمە یان داوە دیاریش نیە ئاخۆ ئەم سزایە داخی دڵیان دادەمرکێنێت یان تێنوی سزای زیاترن، چونکە دارەکە خراپ لەسەریان شکایەوە ھەر دەستگیرکردنی ئێمە خۆی بەخۆی سەرکەوتنی ئێمە بوو، چونکە ئەوان مانگانە ملیونان دولار لە میدیا و سوشیال میدیا خەرج دەکەن و ھەزارەھا مووچە خور بەناو نوسەر و روژنامەنوس وفلان و فیسار ھەن کەچی قودرەتی ئەوەیان نەبوو بە گوتار بە قەلەم وگفتوگۆ و مێزگرد وەلامی مەیان بدەنەوە چونکە دەزانن حەقیقەت لای ئێمەیە و ئەوان بەرامبەرمان دۆڕاون، بۆیە بە تومەت و قسەی ناڕاست دەیانەوێ حەقیقەت بگۆرن بەلام با دلنیابن ناتوانن حەقیقەت بگۆرن و راستی بەرێگای خۆی دەروات، خاڵێکی تری دۆرانی ئەوان ئەوە بوو دەیانویست بادینان بترسێنن و ملکەچی خۆیان بکەن بەلام بادینان ئەم جارە گرێی نێوان سوران و بادینان کردەوە و بەستەلەکی نێوان سلێمانی و دھۆك شکاند، بۆ بە سیمبۆڵی ئازادی و قوربانی و وتاری ئەوانیان ڕەت کردەوە و ھەنگاوی نا بەرەوە دۆزینەوەی خۆی ئیتر من خاوەن بریاری خۆمم.
خالی تر کە مەبەستیان بوو بەڵام دووبارە شکستیان ھێنا ناشرین کردن و شکاندنی قەلەمە بوێرەکانی بادینان بوو بەلام بەم کارەی ئەوان ھەڤالانی ئێمە نەک تەنێ لە بادینان بەلکو لە سەرانسەری جیھان وەکو سەمبولی ماف و ئازادی بۆ نەتەوەیەك ناسێنران.
لە کوتایی دا بەرامبەر بە ھەلوێستی ھەر کەسێك لە ھەر شوێنێك لەھەر پلەوپوستێك لەھەر نەتەوەیەك بۆ پشتیوانی ئێمە خۆمان دەچەمێنینەوە و ڕێزی لێ دەگرین زۆر سوپاس.
گۆهدار زێباری، لە زیندانەوە
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



