سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدە لە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی سوریا کوژرا

فرۆکەی بێفرۆکەوان
SNN
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئەمڕۆ شەممە، بڵاویكرده‌وه، له رێگه‌ی گورزێكی سه‌ربازییه‌وه، سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای رێكخراوی ئه‌لقاعیده له باكووری رۆژ ئاوای سوریا كوژرا.
واشنتن رایگه‌یاند، له باكووری رۆژئاوای سوریا له رێگه‌ی هێرشێكی درۆن عه‌بدولحه‌مید مه‌ته‌ڕ، سه‌ركرده‌ی دیاری رێكخراوی ئه‌لقاعیده كوژرا، له‌باره‌ی زیانه‌كان لە ریزی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نییه، گورزهكهش له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی (MQ-9 ) درۆن ئه‌نجامدراوه.
روونیكرده‌وه، به كۆتایی هاتنی ئه‌و سه‌ركرده دیاره‌ی ئه‌لقاعیده، كاریگه‌ری بۆ سه‌ر تواناكانی ئه‌و رێكخراوه ده‌بێت، به‌تایبه‌ت داڕشتن و پلاندانان بۆ هێرشه جیهانییه‌كان، كه ده‌بێته هۆكاری كوژرانی هه‌زاران كه‌س، بەڵام ئه‌مه‌ریكا له به ئامانجگرتنی داعش و ئه‌لقاعیده و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشتر سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، له رێگه‌ی هێرشێكی ئاسمانییه‌وه سالم ئه‌بو ئه‌حمه‌دی سه‌ركرده‌ی دیاری ئه‌لقاعیده‌ی له‌ناو بردووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


