ڕاوێژكاری ئابووری کازمی باس لە دابەزاندنی بەهای دۆلار دەکات بەرامبەر دینار

دۆلار
SNN
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری داراییی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، “هەنگاونان بەرەو باشتركردنی بەهای دراوی بیانی ئامانجێكی حەتمییە بە كۆمەڵێك مەرج”.
مەزهەر لە توێژینەوە و بەدواداچوونێکی خۆیدا ئەوە دەخاتەڕوو، لە پاش 2021 یەدەگی دراوی قورس بە ڕێژەی 23% لە عێراق زیادیكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵاوسانی نرخەكان بەرێژەی 10% زیادی كردووە و گەشەكردنی ئابووری لە دەوورووبەری 1% دایە.
ساڵح لە توێژینەوەكەیدا بەناونیشانی “رفع قيمة الدينار العراقي، التحديات والفرص” ئەوەشی ئاماژە پێكردووە لە 2020 دا كە نرخی نەوت چووە 36 دۆلار، گەشەكردن سالب بووە و یەدەگ بەرێژەی 23% داڕماوە، ئەمەش دەوڵەتی ناچاركردووە دەست بۆ نرخی دراوی بیانی ببات.
بەگوێرەی ئەنجامگیرییەكانی توێژینەوەكە لە قۆناغی داهاتوودا هەوڵدان بۆ دابەزاندنی بەهای دراوی بیانی “ئامانجێكی حەتمییە” بەمەرجێك دەوڵەت توانای ئەوە پەیدا بكات كە بەرەنگاری ئەو شۆكە دەرەكییانە ببێتەوە كە دووچاری تەرازوی پارەدان دەبنەوە، گۆڕینی بەهای دراوی بیانی و نرخی دۆلار جارێكیتر پێویستی بە هەماهەنگییەكی باڵا هەیە لەناو ناوەندەكانی بڕیار.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
19 hours لهمهوپێش



