
SNN_سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان شوانێك به په‌نجا سه‌ر مه‌ڕه‌وه خۆى ون ده‌كات ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر به ئاسایشى وتوه چه‌كدارى نه‌ناسراوى له ناوچه‌كه‌دا بینیوه و دواتر ده‌ركه‌وتووه شوانه‌كه قه‌رزاربووه و ویستویه‌تى مه‌ڕه‌كان له ده‌ربه‌ندیخان بفرۆشێت و واخۆى نیشانبدات چه‌كداره‌كان ڕفاندویانه.
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گه‌رمیان به SNN ی راگه‌یاند: “له لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیانه‌وه له سنوورى ناحیه‌ى ڕزگارى سه‌ر به شارى كه‌لار شوانێك ده‌ستگیركراوه كه له رێگه‌ى سیناریۆیه‌كه‌وه واخۆى نیشانداوه ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى نه‌ناسراوى بینوه و دواتر ئه‌و چه‌كدارانه ڕفاندویانه.
وتیشى، ئه‌و شوانكاره به ناوى “ا، ج، ر” له‌گه‌ڵ 50 سه‌ر مه‌ڕ له گوندى كوڵهجۆى حاجى ئه‌حمه‌د دواى ئه‌وه‌ى دیارنامێت و هێزه‌كانى ئاسایشى گه‌رمیان ئاگادارده‌كرێنه‌وه، له ماوه‌ى كه‌متر له 24 كاتژمێر توانیویانه شوێنه‌كه‌ى بدۆزنه‌وه، له كاتى لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه ناوبراو قه‌رزار بووه و ویستویه‌تى ئاژه‌ڵه‌كانى ببان له ده‌ربه‌ندیخان بیانفرۆشێت و خۆى وا ده‌ربخات چه‌كداره‌كان ڕفاندویانه.
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم راشیگه‌یاند، پێشتر ئه‌و شوانه سه‌ردانى ئاسایشى كردووه و وتویهتى له ده‌شتى كه‌لار چه‌ند چه‌كدارێكى نه‌ناسراوى بینیوه و ئه‌م زانیاریهشى وه‌كو فێڵێك به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ى له كاتێكدا خۆى ون بكات خه‌ڵك و كه‌سوكارى وابزانن چه‌كداره‌كان ڕفاندویانه و دواتر ئازادیان كردووه.
شوانه‌كه به پێى مادده‌ى 453 له یاساى سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



