
SNN
وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رەتیدەکاتەوە دەستیان لە خۆپیشاندانەکەی دهۆکدا هوبووبێت و دەڵێتت “خەڵکی ئێمە وەک فەرمانبەر بەشداربوون نەک حیزب”.
خەلیل ئیبراهیم وتەبێژی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا وتوویەتی: ” كه‌سی ئێمه وه‌كو خه‌ڵك چووه، ئێمه له دهۆك جه‌ماوه‌رمان هه‌یه مامۆستا و فه‌رمانبه‌رن و وه‌ك هه‌ركه‌سێكی تر موچه‌ی نیه”.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنی حیزبه‌كه‌ی به‌وه‌ی له‌پشت خۆپیشاندانه‌كه‌ی شاری دهۆك-ه‌وه‌یه، ده‌ڵێت” جارێ ئه‌مه تاوانێك نیه تا ناوی بنێین تۆمه‌ت، ئه‌وه‌ی له دهۆك شتێكی دیار و ئاشكرایه گردبوونه‌وه‌یه‌ك بوو كه پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو، فه‌رمانبه‌ران و به‌تایبه‌تی مامۆستایان، ئه‌وان ئه‌نجوومه‌نێكیان هه‌بوو بۆ خۆیان ئه‌و كاره‌یان كردبوو، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت بوو تا یاداشتێك بده‌ن كه ئه‌مه‌ش شتێكی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه و دیموكراسیانه‌یه”.
ده‌شڵێت” له سكاڵاكردن و هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌ر په‌رله‌مانتاران-مان ناترسین باسكاڵای خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێن ده‌ستی پۆلیسێكیان شكاندووه، چیه خۆ ئهمیتایه، بڕوسلییه یان جاكیشانه ده‌ستی خه‌ڵك ده‌شكێنێت، ئه‌و قسانه مرۆڤ پێكه‌نینی پێی دێت.
راشیگەیاند: “ڕێگری كردن لێیان شتێكی زۆر خراپه و زۆر ناته‌ندروسته، ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان و حكومه‌تی خۆجێی دهۆك له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران كردیان مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست نه‌بوو وه باش نه‌بوو”.
ئەم وتانەی وتەبێژەکەی یەکگرتوو، لە وەڵامی وتەیەکی پێشتری فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیدابوو کە وتبووی “ئەندامانی یەکگرتوو لەناو خۆپیشاندەرانی دهۆکدا هەبوو کە ئەوەمان لە یەکگرتوو پێشبینی نەدەکرد”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



