سەدر: بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەرکەسێک دەکەين کە ياسا شکێنی بکات

SNN
سەرۆکی رەوتی سەدر رایگەیاند: بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێکدا دەکەن، ئەگەر یاسا شکێنی بکات، دەشڵێت پێویستە لەسەر حکومەتی داھاتوو ژیانێکی شایستە بەبێ جیاوازی بۆ ھاووڵاتییان دابینبکات.
موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: “پێویستە لەسەر حکومەتی داھاتوو ژیانێکی شایستە بەبێ جیاوازی بۆ ھاووڵاتییان دابین بکات، چونکە ئەوە دەبێتە دەستپێکێک بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان”.
راشیگەیاندووە: “ئەوەش پێویستی بە ھاوکاری گەلە لەگەڵ حکومەت بۆ جێبەجێکردنی یاسا و پابەندبوون بە یاساوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر ھەر کەسێک یاسا شکێنی بکات، ئەوا دەبێت سزاکان کارا و توند بکرێن”.
سەدر دەشڵێت “لە چوارچێوەی سیاسەتی داھاتووماندا، بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێکدا دەکەین، ئەگەر یاسا شکێنی بکات “.
وتيشی “دەبێت بەرپرسان و ھاووڵاتییان پابەندبن بە یاساوە، بۆ ئەوەی تاوان و خراپەکاری لە عێراقدا، بنبڕ بکرێن”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



