یوسف محەمەد نهێنی زیادکردنی کورسییەکانی سەدر، پارتی و تەقەدوم ئاشکرا دەکات

SNN
یوسف محەمەد سادق، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا باسی لە نهێنییەکی زیادکردنی دەنگەکانی هەریەک لە سەدر، پارتی و تەقەدوم کردووە، هۆکارەکەی بۆ دیزاینی بازنەکانی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی ئەو سێ لایەنە گەڕاندوەتەوە.
روونیشیکردوەتەوە: ” لەخۆڕا نییە ئەم سێ ھێزە ھەر یەکەیان براوەی یەکەمی ھەر سێ پێکھاتەکەی عێراقن، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتیی لیژنەی یاسایی لە نوێنەرانی ئەم سێ ھێزە پێکھاتبون کە ئەوان رێکەوتنی کۆتاییان کرد لەسەر چۆنیەتیی دیزاینی بازنەکانی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسیی ھەر بازنەیەک و، دواتریش ھەندێ کوتلەی تر لێرەو لەوێ رازی کران”.
یوسف محەمەد ئاماژەی بەوەشکردووە: ھەر بۆ نمونە بازنەی دوی ھەولێر لە سێ قەزای دوور لە یەکی دابڕاو دروست کرا بۆ ئەوەی کاریگەریی دەنگی ھێزەکانی تر و لە ناویشیان یەکێتی لە قەزای کۆیە لەسەر ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە پارێزگای ھەولێر کەم بکاتەوە. ئەمە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش راستە. پێویستە کەسانی شارەزا لێکۆلینەوە لەوە بکەن کە بازنەکانی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی تری عێراق و بەغدای پایتەخت چۆن دیزاین کراون کە بۆ نمونە گەڕەکەکانی شاری سەدر دابەش بکرێن بەسەر گەڕەکەکانی تری بەغدا بۆ ئەوەی ژمارەی کورسییەکانی کوتلەی سەدری زیاتر بێت.
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی: ” دەبو بازنەکانی ھەڵبژاردن لە لایەن دامەزراوە و کەسانی شارەزا و بێلایەن دیزاین بکرانایە بۆ ئەوەی دادپەروەرتر و واقیعییانە تر بن. ھەڵبەت ئێمە رەخنەی زۆرمان لە یاسای ھەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەران ھەبو و دەنگمان پێنەدا و، پێشنیارە یاسایەکیشمان بۆ چارەسەری کەموکورتییەکانی پێشکەش کرد”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


