
شاناز نەقشبەندی
SNN
وتەبێژی تەندروستی هەڵەبجە هۆشداریدەدات لەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بەرزبووەتەوە و دەڵێت نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە لە لێواری پڕبووندایە.
د. شاناز نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لەلێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند: ” ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەشتووەتە لوتکە ڕۆژانە ئامارەکان ڕوویان لەبەرز بوونەوەیە و ڕێژەی داغڵ بوون زۆر زیادی کردووە لە ئێستادا نەخۆشخانەی وەفا لە لێواری پڕبووندایە لە نەخۆش”.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژەشی بەوەکرد” تا ئێستا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی لە کۆی زیاتر لە 120 هەزار دانیشتووی پارێزگاکە ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوەش ڕێژەیەکی کەمە، لە ئێستادا لەڕێگەی تیمە گەڕۆکەکانیانەوە دەیانەوێت لە ماموستایانەوە دەست پێبکەن و لە قوتابخانەکانی خۆیانەوە ڤاکسینیان پێبدەن” .
بە ڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەش دەڵێت پێشبینی شەپۆلێکی دیکەی توندی ڤایرۆسەکە دەکەین و داوا لە هاووڵاتیان دەکەن ڤاکسین وەربگرن وڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


