
دینار
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات سبەی یەكشەممە پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە و هەر سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم خەرجدەكرێت، بەگەیشتنی 200 ملیارەكەی بەغداش پرۆسەی دابشكردنی مووچە خیراتر دەبیت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتە ڕوو، بەهۆی كەمی سیولە لە بانقەكانی هەرێم پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بە بەرارود بە مانگی پێشوو كەمێك بە سستی بەرێوەدەچێت، بەڵام هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت، بۆیە سبەی یەكشەممە 31/10/2021 پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە و هەر سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ مووچەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەش دابەشدەكرێت هاوكات لەلایەن گەنجینەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی رۆژانە بەگوێرەی پارەی بەردەست خشتەی مووچەی وەزارەتەكان ڕادەگەیەندرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا حكومەتی عێراق بڕی 200 ملیار دینارەكەی رەوانەی هەریم نەكردووە، بەڵام چاوەڕێدەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێكارەكانی ناردنی ئەو بڕە پارەیە دەستپێبكات، بە گەیشتنی پارەكەش پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە خێراتر دەكەین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


