لەبارەى گۆڕانکاری بەرپرسەکانی پارتی لە سلێمانی ڕوونکردنەوە دەدرێت

مەحمود محەمەد
SNN
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕەتی دەکاتەوە حزبەکەى گۆڕانکاری لە بەرپرسی ئۆڕگانەکانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بکات.
مەحمود محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک ماڵپەڕ و پەیجی دیاریکراو ھەواڵێکی دوور لە راستی بڵاودەکەنەوە لەبارەی گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕکردن لە ھەڤاڵانی بەرپرسی ئۆڕگانەکانی پارتیمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەتایبەتی و ھەندێ شوێنی دیکە بەگشتی.”
دەشڵێت، “لە رێگای ئەم روونکردنەوەیەمانەوە رایدەگەیەنین کە ئەم بابەتە ھیچ بنەمایەکی بۆ نییە و تاکو ئێستا بڕیاری ھیچ جۆرە گۆڕانکارییەک نەدراوە، باشتروایە ئەو سایت و ناوەندە راگەیاندنانە لەخەمی راستگۆیی کەناڵەکانیان بن و ھەواڵی دوور لە راستی بڵاونەکەنەوە.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


