
پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
SNN- عەلی حەمە سەعید
دابەشكردنی مووچەی مانگی تشرینی یەكەم بەردەوامە و سبەينێ مووچەی کەسوکاری شەهيدان و ئەنفالکراوان هەروەها مووچەی زيندانيانی سياسی و چەند شوێنێکی ديکە دابەشدەکرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی تایبەت بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو كە سبەی دوو شەممە 1/11/2021 دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و هەروەها مووچەی زیندانییە سیاسییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر سبەی دوو شەممە مووچە هێزی زێرەڤانی و مووچەی هێزی بەرگری فریاكەوتن و مووچەی بەڕێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەكان دابەشدەكرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشكردەوە، تا كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی زۆربەی وەزارەتەكان و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەشدەكرێت و بە گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە خێراتر دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


