مەڵبەندی دوو: چەند لایەنێكی شۆڤێنی وەك هاوسۆزیەك بۆ تیرۆرستان، بەیاننامەیان لەدژی پێشمەرگە دەرکردووە

لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
مەڵبەندی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی پەلامارە تیرۆرستیەكەی شەوی رابردووی سنوری ناحیەی پردێ كە بوە هۆی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە و بریندار بوونی ژمارەیەكی تر راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا رایگەیاندوە: “لەكاتێكدا خوێنی زام و جەستەی بریندارەكانی پێشمەرگەكان تیمار نەكرابوو، چەند لایەنێكی شۆڤێنی وەك هاوسۆزیەك بۆ تیرۆرستان، بەیاننامەیان لەدژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بڕیارێكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڵاوكردۆتەوەو دژی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراقن”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: “تیرۆرستانی داعش سودیان لەو بۆشاییە وەرگرتوەو بوونەتە مەترسی بۆ سەرو ماڵ و ئاسایشی كەركوك و كەركوكیەكان، بێگومان ئەمەش بەدروستبوون و پێكهێنانی هێزی هاوبەش لەو سنوورانە دۆخی ئەمنی بەهێزتر دەبێت و خەونی تیرۆر و تیرۆرستان و شۆڤێنیەكانیش لەگۆڕ دەنرێت”.
دەقی راگەیەنراوەکە
لەكاتێكدا شەوی رابردوو هێزەكانی پێشمەرگەی كوردسان لە بەرزاییەكانی زورگەزراو سەر بەناحیە پردێ كەوتنە بەر هێرشێكی تیرۆرستانی داعش، بەداخەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەكیتریش برینداربوون، ئەوەی جێگەی نیگەرانیە كە هێز و لایەنە توركمانی و عەرەبی و عیراقیەكان لەبری ئەوەی پڕۆتستۆی ئەو كارە تیرۆرستیە بكەن،كە بەرگری لەخاك و گەلانی ئەم وڵاتە دەكەن،بەڵام بەداخەوە، لەكاتێكدا كە هێشتا خوێنی زام و جەستەی بریندارەكانی پێشمەرگەكان تیمار نەكرابوو،چەند لایەنێكی شۆڤێنی وەك هاوسۆزیەك بۆ تیرۆرستان،بەیاننامەیان لەدژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بڕیارێكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق بڵاوكردۆتەوە،رایانگەیاندوە دژی پێكهێنانی هێزی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراقین…!
رەتكردنەوەی چەمكی (هاوبەشی و هاوئاهەنگی) لەپێناو پاراستنی ئاسایشی سەرو ماڵی هاووڵاتیانی سەرجەم نەتەوەكان خۆی لەخۆیدا دەیسەلمێنێت ئەوجۆرە سیاسەتانە جگە لە ئەجێندایەكی شۆڤێنی و تایەفی هیچ خزمەتێك بەپێكهاتەكانی كەركوك ناگەیەنێت.
بۆیە داواكارین لە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق پەلەبكات لەپڕكردنەوەی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی تری سوپای عیراق،چونكە تیرۆرستانی داعش سودیان لەو بۆشاییە وەرگرتووەو بوونەتە مەترسی بۆ سەرو ماڵ و ئاسایشی كەركوك و كەركوكیەكان،بێگومان ئەمەش بەدروستبون و پێكهێنانی هێزی هاوبەش لەو سنورانە دۆخی ئەمنی بەهێزتر دەبێت و خەونی تیرۆرو تیرۆرستان و شۆڤێنیەكانیش لەگۆڕ دەنرێت.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
مەڵبەندی دووی رێكخستنی كەركوك
31/10/2021
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



