وەزارەتی ناوخۆ: لە چەند مانگی داهاتوو تابلۆی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت

تابلۆی نوێ
SNN
وەزيری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رايگەياند: لە چەند مانگی داهاتوودا تابلۆی ئۆتۆمبێل دەگۆڕدرێت.
ڕێبەر ئەحمەد وەزيری ناوخۆی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايەگەياند: لە چەند مانگی داهاتوودا تابلۆی ئۆتۆمبێل دەگۆڕێت،ئەوەی لەسەری ڕێککەوتووین لەماوەیەکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت، گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا هەیە و لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم دەگۆڕدرێن.
وتيشی “نازانين عێراق بڕيارەکە جێبەجێدەکات ياخود نا بەڵام ئێمە لەو وادەيەدا جێبەجێی دەکەين”.
سەبارەت بە ياسای چاکسازی باسی لەوەکرد: “پرۆژەی چاکسازی داهاتێکی زۆری بۆ حکومەت گەڕاندووەتەوە”.
سەبارەت بە پرسی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند: “ئێمە سەرژمێری ئەو ئۆتۆمبێلانەمان کردووە و داوام لە هاتوچۆی گشتی و هاتوچۆی پارێزگاکان کردووە چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە.”
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
12 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش



