وەزارەتی بازرگانی هەنگاوێکی گرنگی نا بۆ دابەزاندنی نرخی ئارد

ئارد
SNN
وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری دا بە دابەشکردنی بەشەخۆراکێکی تری ئارد لە ماوەی 24ی داهاتوودا بۆ رووبەڕووبوونەوە و چارەسەرکردنی گرانبوونەوەى ئارد کە ماوەیەکە عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا روونی دەکاتەوە، عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی فەرمانی بە کۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە کردووە وەجبەیەکی نوێی ئارد بنێرن، بڕیارەکە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەى نرخەکە و سەختی بەدەستهێنانی لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە بازاڕەکاندا.”
باسی لەوەشکردووە کە “ڕێنماییەکان ئاڕاستەی هەردوو کۆمپانیای گشتیی بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە کراون تاوەکو ڕێکاری پێویست و خێرا بگرنەبەر بۆ ناردنی وەجبەیەکی تری ئارد.”
هەروەها وەزیر ڕەتی کردووەتەوە کە تووشی قەیرانی ئارد بوو بن و دەڵێت، “وەزارەت ئاردی کۆگاکراوی باشی هەیە کە لە جوتیاران کڕاوە و چەند وەجبەیەکی تری ئاردیش دابەش دەکرێت.”
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


