ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ده‌كات

موستەفا کازمی
SNN
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئیدانه كرد، هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایانگه‌یاندووه، به گوزارشتی هه‌ره توند، هێرشكردنه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئیدانه ده‌كه‌ین.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، پێویسته لێپرسینه‌وه له رێكخه‌ر و پشتیوان و چاودێرانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه بكرێت و بكه‌رانی رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021)، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش -
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
7 hours لهمهوپێش



