
A picture taken on November 8, 2021 shows migrants at the Belarusian-Polish border in the Grodno region. - Poland on November 8 said hundreds of migrants in Belarus were descending on its border aiming to force their way into the EU member in what NATO slammed as a deliberate tactic by Minsk. (Photo by Leonid Shcheglov / BELTA / AFP) / Belarus OUT
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەرپرسێکی دەزگای لوتکە رايگەياند: “تەنها لە ئەمساڵدا 37 هەزار هاووڵاتی عێراقی كە زۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن ڕویان لە دەرەوە كردووە، پەرلەمانی کوردستانيش لیژنەیەك ڕەوانەی پۆڵەندا دەكات.
ئاری جەلال، بەرپرسی دەزگای لوتكە بۆكاروباری ئاوارە و پەنابەران بە SNNی ڕاگەیاند: كۆچی گەنجانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە ئەوەش بەهۆی بێباكی حكومەت لە ئاست داواكاری گەنجان و دانەمەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و نەڕەخساندنی هەلیكار بۆیان، هەر لەو چوارچێوەیەشدا تەنها لە ئەمساڵدا زیاد لە 37 هەزار هاووڵاتی عێراق كەزۆرینەیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن ڕوویان لە وڵاتانی دەرەوە بەتایبەت ئەوروپا كردووە ڕێژەكەش بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستماندان لەماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا 633 هەزار و 273 كەس لەعێراق و هەرێمی كوردستانەوە كۆچی دەرەوەیان كردووە، هەرلەو ماوەیەدا 446 كۆچبەر بوونەتە قوربانی بەجۆرێك 261 كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 185 كۆچبەریش بێسەروشوێن بوون، هاوكات ئەمساڵ بە بەراود بە ساڵی ڕابردوو ڕۆشتنی گەنجان بۆ دەرەوە زۆرزیادیكردووە، چونكە بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو 34 هەزار هاووڵاتی كۆچیان كردووە بەڵام لەماەی 10 مانگی ئەمساڵدا زیاد لە 37 هەزار هاووڵاتی كۆچیان كردووە تا كۆتایی ساڵیش ڕێژەكە زۆر زیاتر دەبێت.
ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان بڕیاردرا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی تایبەت و ناردنی ئەو لیژنەیە بۆ وڵاتی پۆڵەندا كە لە ئێستادا بەهەزاران كۆچبەری كورد لە نێوان سنوری بیلاروسیا و پۆڵەندا لە بارودۆخێكی سەختدا گیریان خواردووە پۆڵەندا ڕێگەیان پێنادات سنووری وڵاتەكەیان ببەزێنێت و ڕوو لە وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بكەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


