دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری کرا

SNN
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندوە: “لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی کارەکانی خۆی چالاکتردەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری دەکات. مۆڵەتەکە لە سەعات دەی ئەمشەوەوە (10/11/2021) دەستپێدەکات و تا سەعات ھەشتی بەیانی (11/11) دەخایەنێت کە تێیدا ھەرچی دیاردەی چەکداری، لە چەکی بێ مۆڵەت و جولەی چەك و تەقەمەنی لەدەرەوەی یاسا ھەیە، کۆنترۆڵ دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ڕاکردوان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی دادگاکان دەکرێن”.
راشیگەیاندوە: “ھێزە ھاوبەشە ئەمنییەکانی حکومەت لەو وادەیەوە ڕادەسپێردرێن ھەموو دیاردەیەکی نامۆ و ناشارستانی، کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ژیان و گوزەرانی ئاسایی ھاوڵاتیان، بنەبڕ بکەن”.
لای خۆیەوە وتەبێژێک لە لیژنە ئەمنییەکەی پارێزگای سلێمانی بە کەناڵەکانی راگەیاندنی وت: “لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی راسپێردراون ئەرکەکانیان کارا بکەنەوە، وەك بەشێك لە تەواوکردنی چاکسازییەکان لە خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک. ھەڤاڵ بافل جەلال تاڵەبانیش پشتیوانی تەواوی کارەکانی لیژنەکە بۆ چەسپاندنی یاسا و دابینکردنی ئارامی دەکات”.
ھەروەھا وتیشی: ھەر جۆرە جوڵەپێکردنێکی ھێزیش بە ئاگاداری و موافەقەتی لیژنە ئەمنییەکە دەبێت و جگە لە ئیجراتاتی بنەبڕکردنی دیاردەی چەکداری و چەکی بێ مۆڵەت، ئیجرائاتی یاسایی تایبەت بە ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و بێ مانفێست و سەیارەی جام ڕەش و پلیتگۆڕین جێبەجێدەکرێن، بۆ ئەوەی ھیچ درزێکی ئەمنی روونەدات کە ئۆقرەیی و ئارامی شار تێکبدات. پرۆسەکەش بە شێوەیەکی کارا و شەفاف جێبەجێ دەکرێت بۆیە داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین هاوکاری راگەیاندنی بڕیار و راسپاردەکانی لیژنەکە بن و روماڵی پێویستی بکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


