لە SNNەوە وادەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن ئاشكرا دەكرێت

هەنووکە کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا سەرقاڵی ناردنی زانیاری تایبەت بەو كارمەندانەی كۆمیسیۆنین كە لە ڕۆژی هەڵبژاردنەكان وەك كارمەندی كۆمسیۆن كاریان كرد بۆ ئۆفیسی نشتیمانی كۆمیسیۆن لە بەغدا بۆ ئەوەی پارەكانیان بۆ خەرجبكرێت ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن دادگای فیدارلێ عێراقییەوە ئەنجامەكان پەسەند كران.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی كاروبارەكانی تایبەت بە تانەلێدان و ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان كۆتایی هات، لە ئێستادا سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیارین لەسەر ئەو مامۆستا و فەرمانبەرو دەرچووانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە لە ڕۆژی هەلبژاردنی 10/10/2021 وەك كارمەندی كۆمیسیۆن لە پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەشداریان كرد، زانیارییەكان ڕەوانەی ئۆفیسی نشتیمانی دەكەین لە بەغدا بۆ ئەوەی ئەوانیش لای خۆیانەوە بڕی پارەی پێویستیان بۆ خەرج بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی یاسا ئەم پرۆسەیە دەكەوێتە دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان لە لایەن دادگای فیدراڵی عیراقەوە، چونكە تا ئەنجامەكان پەسەند نەكرێن ناتواندرێت دەست بە خەرجكردنی پارەی كارمەدانی كۆمیسیۆن بكرێت، ئەو كارمەندانەشی لەگەڵ كۆمیسیۆن كاریان كرد دوو جۆر كارمەند بوون بەشێكیان ئەوانەبوون كە فەرمانبەری حكومەت بوون بەشێكیشیان ئەوانە بوون كە كارمەندی حكومەت نەبوون و لەهیچ شوێنێك دانەمەزرابوون.
ئەو بەرپرسەی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كارمەندانەی كە فەرمانبەری حكومەت نەبوون و بڕی پارەكانیان بۆ هەر فەرمانبەرێك 250 هەزار دینارە و ئەوانەشی كە فەرمانبەری حكومەت بوون بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن لەگەڵ پێدانی ڕێز و سوپاسێك لە لایەن حكومەتەوە.
لە 10ی مانگی رابردوودا هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو و تیایدا بۆ یەكەمجار بوو نەتەوە یەكگرتووەكان چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بكات لە عێراقدا، كە هەژماری دەنگەكان بە ئەلیكترۆنی بوو.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


