عێراق مۆڵەتی کارکردنی کونسوڵخانەی بیلارووسی لە عێراق بە شێوەیەکی کاتی هەڵوەشاندەوە

وەزارەتی دەرەوەی عیراق
SNN
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراق، رایگەیاند: ” بەشێوەیەکی کاتی مۆڵەتی کارکردنی کۆنسوڵخانەی فەخریی بێلاڕووس لە بەغدا ھەڵوەشێندراوەتەوە، ئەم ھەنگاوە بۆ پاراستنی ھاووڵاتیانی عێراقیە لە قاچاخچێتی مرۆڤ لە بێلاڕووسەوە بۆ پۆڵەندا”.
سەحاف، ئاماژەی بەوەشکرد گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی نێوان عێراق و بێلاڕووس راگیراوە و وتی”باڵیۆزخانەکانی عێراق لە مۆسکۆ (رووسیا) و وارشۆ (پۆڵەندا) کار لەسەر گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە لەسەر سنووری بێلاڕووس-پۆڵەندا گیریانخواردووە دەکەن”.
لای خۆشییەوە وەزیری ناوخۆی پۆڵەندا، ماریوس کامینسکی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لەئێستادا، دوو بۆ چوار هەزار کۆچبەر لەسەر سنوورەکانی بیلاڕووس-پۆڵەندا هەن.
کامینسکی جەختی لەوەش کردەوە کە پۆڵەندا نابێتە رێڕەوی کۆچبەران و وتی “رووسیا لەڕێی ورووژاندنی قەیرانێکی نوێی کۆچەوە دەیەوێت رۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەوروپا، تەنانەت هەموو یەکێتیی ئەورووپا دووچاری ناسەقامگیری بکات، ئامانج لەم سیاسەتەی ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ ئەوەیە وا لە ئەوروپا بکات دان بە هێز و دەسەڵاتیدا بنێت و سزاکان لەسەری هەڵبگرێت.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


