ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: پەکەکە هۆکاری کۆچکردنی هاووڵاتیانی هەرێمە

SNN
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستاهن لە راگەیەندراوێکدا باس لە لێشاوی کۆچی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ بێلاڕوسیا دەکات و پەکەکە بە یەکێک لە هۆکارەکانی دادەنێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ماوەیەکە دیاردەی کۆچکردن بۆ وڵاتانی رۆژئاوا سەری هەڵداوە کە کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی روویان کردووەتە بیلارووسیا بەو ئومێدەی بتوانن مافی پەنابەرێتی لە وڵاتانی رۆژئاوا وەربگرن.
بەشێک لەو هاووڵاتییانە لە لایەن پەکەکە و کۆمەڵێک قاچاغچی و هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزار و هەندێک بازرگانی سیاسی ئیستیغلال کراون کە بەهانەی جۆراوجۆر بخەنە روو و تۆمەت ببەخشنەوە بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دۆسیەی وەرگرتنیان لەو وڵاتانە بەهێزتر بکەن.
هەرێمی کوردستان بووەتە پێگەیەکی ئارام بۆ پێکەوەژیان و ئازادیی تاکەکان بۆیەش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بیانی و وڵاتانی دەوروبەر و ناوچەکانی تری عێراق سوودیان لەو کەشە ئارامەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بۆ شوێنی نیشتەجێبوون و مانەوە پەنایان بۆ هێناوە. هەروەها لە رووی دەرفەتەکانی باشترکردنی ژیان، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و بووەتە شوێنی سەردانی خەڵکی دەرەوەی هەرێم و ئەوەش دەرفەتی بەدەستهێنانی هەلی کاری زۆرتر رەخساندووە و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش سوودمەندن لەو بەرەوپێشچوونە.
ئەو هاووڵاتییانەی ئێستا لە بیلارووسیا گیریان خواردووە پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە و بە رێگایەکی یاسایی و گەشتی ئاسایی سەفەریان کردووە بۆ گەیشتن بەو وڵاتە، ئەوجا پەڕینەوە بۆ وڵاتی دیکە. هەروەها هیچ کەسێک لە هەرێمی کوردستان لەبەر کێشەی سیاسی و ئازادیی کەسی ناچار نەبووە گەشت بکات. ئەو هاووڵاتییانە بە شێوەیەکی ئازادانە گەشتیان بۆ وڵاتانی تر کردووە، ئەگەر ئازادیی تاکەکەسی نەبوایا نەیاندەتوانی بە شێوەیەکی ئاسایی لە رێگەی فڕۆکەخانەکان و دەروازەکانەوە گەشت بکەن. ئێمە پشتگیری لە مافە یاسایی و دەستوورییەکانی هەر مرۆڤێک دەکەین بۆ گەشتکردن، بەڵام هەموو ئەو تۆمەت و ناوزڕاندنەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، بە دروست نازانین و داواش دەکەین لە رووی مرۆییەوە رەچاوی بارودۆخی ئەو خەڵکە بکرێت کە لەسەر سنوورەکان گیریان خواردووە و هاووڵاتییانی ئێمەش نەبن بە قوربانیی کێشە نێودەوڵەتییەکان و کەسیش بازرگانی بەو بابەتەوە نەکات.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
14ی تشرینی دووەمی 2021
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



