پەرلەمانتارێک “هیچ پاساوێک نەماوە بۆ بڕینی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ”

SNN
پەرلەمانتارێکی کوردستان دەڵێت هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پێنەدانی دەرماڵە بە خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان، باس لەوەشدەکات کە ئەو پرسە دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ گفتوگۆکردن.
ئاشنا عەبدوڵا دەڵێت بە واژووی (48) ئەندامى پەرلەمانى کوردستانەوە یاداشتێک ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەکەن تایبەت بەو پرسە و خستنە بەرنامەى کارى دانیشتى پەرلەمانەوە.
دەشڵێت: لە ساڵى (2015) بۆ (2016)دا دەرماڵەى خوێندن بە چەند بەهانە و پاساوێک بڕدرا لەوانە شەڕى داعش و دابەزینى بەهاى نەوت و بڕینى پشکى هەرێم لە بەغدا و قەیرانى داراییەوە، بەڵام ئێستا ئەو پاساوانە هیچى نەماون، بۆیە پێمانوایە هیچ بەهانەیەک نییە بۆ بڕین و نەگەڕانەوەى دەرماڵەى خوێندن بۆ خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان.
ئەوە دەخاتەڕوو: دەرماڵەى خوێندکاران پاڵپشتییەکى یاسایى هەیە بەپێى یاساى “خدمةى مدنى” هەموار کراو و بودجەى (2021)ى عێراق کە هەردو حکومەتى هەرێم و عێراق لەسەرى رێککەوتون، بۆیە “نەدانى دەرماڵە پێشێلکاریى یاساییە و ئێمە هەوڵى جدى دەدەین بۆ گەڕاندنەوەى ئەو مافەى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان پێویستە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانیش لە پەرلەمان رونکردنەوەمان پێبدەن”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18 hours لهمهوپێش



