قاسم سلێمانی پێش ئەوەی بکوژرێت ” تا من مابم ناهێم کازمی ببێتە سەرۆک وەزیران”

قاسم سلێمانی و مستەفا کازمی
SNN
ئەحمەد عەبدولسادە، کە ئەندامێکی حەشدی شەعبییە و چالاكە و نزیكە لە ناوەندەكانی بڕیاری گروپە وەلائییەكانی حەشدی شەعبی بۆ ئێران، لە تویتێكدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: لەساڵی 2018 ناوی كازمی لە كۆبوونەوەیەكی سەركردە شیعەكان هێنرا بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، قاسم سولەیمانی كە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوو دەستی بۆ گەردنی درێژ كردووە و وتویەتی، “هەمووتان سەردەبڕێت ئەگەر ببێتە سەرۆك وەزیران”.
عەبدولسادە، ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەر لەو کۆبوونەوەیەدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران وتی “تا من مابم ناھێلم كازمی ببێتە سەرۆكوەزیرانی عێراق”.
لەکاتی ئێستادا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کاندیدێکی بەهێزە بۆ دووبارە وەرگرتنەوەی هەمان پۆست، بەڵام کەسێکی خوازراو نییە لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی و سەرکردەکانیانەوە بەتایبەتی ئەوانەی کە هاوسۆزن بۆ وڵاتی ئێران، بۆیە لە ماوەی رابردوودا لە دوو هەوڵی تیرۆر رزگاریبوو، لەکاتی ئێستادا کازمی تۆمەتبارە بە شکتی هێزە شیعەکانی نزیک لە ئێران لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی عێراق.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


