رەئیسی: دوژمنانی ناوچه‌كه چاویان به ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراق هه‌ڵنایه‌ت

ئیبراهیم رەئیسی
SNN
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت: “دوژمنانی گه‌لانی ناوچه‌كه چاویان به ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراق هه‌ڵنایه‌ت”، باس لەوەشدەکات، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات لە رێگەی سیاسی و یاساییەوە هاوکاری بەغدا بکات تا کێشەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکان چارەسەر بکات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: “دوژمنانی ناوچه‌كه چاویان به ئاسایش و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی عێراق هه‌ڵنایه‌ت، كارده‌كه‌ن بۆ ئامانجه خراپه‌كانیان به ئاراسته‌ی نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه، بۆیه گرنگه هۆشیاری به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانگێڕیانه هه‌بێت”.
راشیگەیاندوە، “یه‌كپارچه‌یی عێراق بابه‌تێكی ستراتیژیه و جێگه‌ی سازشكردن نییه، پێویستیشه هه‌موو تواناکان به‌كاربهێنرێن بۆ ئارامكردنه‌وه وچەسپاندنی سه‌قامگیری عێراق”.
له‌باره‌ی ههڵبژاردنهكانیشیهوه، ئیبراهیم ره‌ئیسی وتی، “ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بوو له به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لی عێراق بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی وڵاته‌كه‌یان له ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه”.
ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌باره‌ت به‌كێشه‌كانی دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق وتی: “ئێران له ڕێگه‌ی سیاسی و یاساییه‌وه، پشتگیری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مسته‌فا كازمی، ستایشی پشتیوانی ئێرانی بۆ گه‌لانی عێراق كرد و جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی تاران بۆ بەغدا هه‌میشه جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاسایش بووه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



