
نەوتی هەرێم
SNN
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18ی تشرینی دووەم، بەهای هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دابەزی بۆ 79، دۆلار، ئەمەش دوای ئەو بڕیارە دێت کە ئەمریکا بە وڵاتانی بەکاربەری نەوتی وت کە پێویستە تا ماوەیەک سود لە یەدەگی ستراتیژی وڵاتەکانیان وەرگرن بۆ دابەزنی بەهای نەوت.
ئەم هەوڵەی ئەمریکا لەدوای ئەوە دێت، کە بەزربوونەوەی بەهای نەوت خەریکبوو دەگەیشتە ئاستی دروستکردنی هەڵاوسان لە تەواوی کەرتە بازرگانییەکانی بازاڕ لە جیهاندا و ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە گواستنەوە و سوتەمەنییەوە هەبووبێت کە وەک شادەمارێکی ئابووری دادەنرێت بەهۆی بەرزی نرخی نەوتەوە ئەوانیش بەرزبوونەوە.
بەڵام لەلای خۆیەوە رێکخراوی وزەی جیهانی هۆشداری دەداتە ئەمریکا، کە هەنگاوی بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیژی نەوت مەترسیدار، بۆ دابەزاندنی بەهای نەوت، چونکە وڵاتانی بەکاربەری نەوت ناتوانن تا سەر لەسەر یەدەگی وڵاتەکانیان بڕۆن، دواتر هەمویان پێکەوە دەست دەکەنەوە بە کرینی نەوت و ئەمەش لەو نرخەی کە جاران تێدا بوو یاخود جێگیر بوو زۆر زیاتر بەرزدەکاتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


