تەندروستی عێراق “شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دوو جیاکەرەوەی هەیە”

کۆرۆنا
SNN
ئەمڕۆ پێجشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد نیگەرانە لە ئەگەری كاریگەربوونی وڵات بە شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا كە بە توندی نیشانەكانی و خێرایی بڵاوبوونەوە لە شەپۆلەكانی پێش خۆی جیا دەكرێتەوە.
شاندی میدیای پزیشكی لە لێدوان بۆ رۆژنامەیدا ڕوونیدەكەنەوە، شارەزایانی وەزارەتی تەندروستی تێبینی دەكەن رێژەیەكی كەمی خەڵك دەچن بۆ ڤاكسین وەرگرتن، هەروەها خۆپارێزی زۆر كەمە، ئەمە لە كاتێكدا ڤایرۆسە نوێیەكە خێرا بڵاودەبێتەوە، هەروەها زوو خۆی دەگۆڕێت و وڵاتیش لەبەردەم ئەگەری بڵاوبوونەوەی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنادایە.
شاندەكە باسی ئەوەشیان كردووە، شەپۆلی یەكەم و دووەم زیاتر خەڵكی بەتەمەن گرتوویانە، بەڵام سێیەم زیاتر منداڵان بەتایبەت لەناو قوتابخانەكان و داواش دەكەن لەوانەی سەروو 12 ساڵن ڤاكسین وەربگرن، ئەگەرنا بەپێی یاسای تەندروستی گشتی ژمارە 89ی 1981 ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
22 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
23 hours لهمهوپێش



