کۆتایی ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە دەستپێدەکات

0
1542

عەلی حەمەسەعید-SNN

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەکات دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە لە ڕۆژی پێنج شەممە 25/11/2021  بەبێ لێبڕین دەستپێدەکات و  وەزارەتی تەندروستیش یەکەم وەزارەت دەبێت مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ ئەوەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە لەکاتی خۆیدا و لە ڕۆژی پێنج شەممە 25 ی مانگ بەبێ لێبڕین دەستپێبکات، بۆ ئەو مەبەستەش گەنجینەکان ئاگادارکراونەتەوە بە ئامادەکردنی لیستی مووچە و دابینکردنی پارەی پێویست بۆ مووچە خۆرانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەش بەبێ لێبڕین دەستپێدەکات و وەزارەتی تەندروستیش یەکەم وەزارەت دەبێت مووچە وەربگرن و ڕۆژی پێنج شەممەش دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەشکردەوە، ناردنی 200ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ ئەم مانگەش کێشەی نابێت و بەغدا لەوادەی خۆیدا دەینێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک وەزیرانی عێراق دڵنیایی داوەتە حکومەتی هەرێم کە لەوادەی خۆیدا وەزارەتی دارایی عێراق 200 ملیار دینارەکە دەنێرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this